سەردێڕ:

مەسرور بارزانی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد کە پێشتر بە دادگای سەورەی بەعس ناوی بردبوو

PM:05:53:06/05/2024

13420 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی نوسراوێک کە دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر سکاڵایەکی پێشکەش بە دادگای فیدراڵیی عێراق کردووە و تیایدا داوای راگرتنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سکاڵایەکی ئاڕاستەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کردووە و تیایدا داوا دەکات رێکارەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێت.

لە نوسراوەکەدا سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی کە هەرێمی بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش کردووە و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی بۆ ١٠٠ کورسی کەم کردووەتەوە نادەستوورییە و مافی کۆتاکان پێشێل کراوە.

 

تۆمارکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە، پێشتر مەسرور بەرزانی و پارتی دادگاکەیان بە دادگایەکی نادەستووری و هاوشێوەی دادگاکانی رژێمی پێشوو ناوزەند دەکرد.

نوسراوەکە:













گەلەری