سەردێڕ:

گروپی خوێنەکەت ئەم زانیاریانە لە بارەی تەندروستیتەوە ئاشکرا دەکات

PM:05:45:06/05/2024

3864 جار خوێندراوەتەوە

گروپەکانی خوێن چ بە سالب و موجەبەوە کاریگەرییان لەسەر باری تەندروستیی کەسەکان دەبێت، هەریەکێکیان زیاتر لە گروپەکەی تر ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکی دیاریکراو زیاترە.


لە هەواڵێکی تەندروستیی ماڵپەڕی "الیوم السابع "دا هاتووە، ئەو کەسانەی گروپی خوێنیان لە جۆری "O"یە زیاتر مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی پێست و قەڵەوی یان زیادبوونی کێش هەیە، هەر بۆیە گرنگە ئاگاداریی تەندروستیان بن، دوربکەونەوە لەو خواردنانەی کێشیان زیاد دەکات.

ئەوانەی گروپی خوێنیان لە جۆری " A" یە زیاتر روبەرووی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەبنەوە، ئەگەری توشبوونیان بە بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش زیاترە، باشترە ئاگاداریی رێژەی چەورییان بن لە خوێنیاندا.

ئەوانەی گروپی خوێنیان لە جۆری" B" یە زیاتر لە کەسانی تر مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی شەکرە و شێرپەنجەی پەنکریاس لێدەکرێت، هەر بۆیە دەبێت ئاگاداریی رێژەی شەکریان بن لە خوێندا.

ئەوانەی گروپی خوێنیان لە جۆری" AB"یە زیاتر لە کەسانی تر ئەگەری تووشبوونیان بە لاوازبوونی ئاستی مێشک و بیرەوەری زیاترە، بە رێژەی لە ٪٨٢ مەترسی تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە لێدەکرێت.













گەلەری