سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی بۆ ئێن ئاڕ تی: بانکە حکومییەکان هەژمونێکی جیاوازی بانکی دەکەن

PM:04:55:06/05/2024

1580 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بانکە حکومییەکان لە ئێستادا هەژمونێکی جیاوازی بانکی لەرێگەی سەرمایەیی حکومییەوە لەرووی متمانەوە بەڕێوەدەبەن و بانکە تایبەتەکانیش هەژموونی سەرمایەدارە تایبەت و گەورەکان بەرێوەدەبەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، متمانەی بانکی لەرێگای بانکە حکومییەکانەوە دەستپێکردووە و لەوێش دەستپێدەکاتەوە بۆ هاوڵاتیان.

وتیشی، "ئابووریی عێراق دووچاری مەترسی ببوەوە بەهۆی بلۆککردنی ۳۲ بانک کە سزاکانیان تایبەتبوو بە قەدەغەکردنی مامەڵەداراییەکانی تایبەت بە دۆلار ئەوەش تا ئاستێک کاریگەری لەسەر سیستمی بانکی جێهێشتبوو".

هاوکات، عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە وەکالەت رایگەیاند، ئابووری عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستێت نەک بەرهەمی ناوخۆ.

پێشتر، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە ١٠ ساڵی رابردوودا کەرتی بانکی پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندیی عێراق. دەشڵێت،" هەماهەنگی نێوان بانکە ناوەندییە عەرەبییەکان و بانکەکان و دامەزراوە داراییە بانکییەکان یارمەتیدەر دەبێت لە سەقامگیری و گەشەی ئابووری".

ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵەنگارییە گەورەکانی بەردەم کەرتی بانکی بەپێی یاسا و مەرج و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت.













گەلەری