سەردێڕ:

بەهۆی کەوتنی کەلـلەی بارهەڵگرێک بەسەریدا؛ کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:01:39:05/05/2024

1628 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ناوچەی پیشەسازی کەلار، لەکاتی گۆڕینی چوپی هەوای بارهەڵگرێکدا، کەلـلەی بارهەڵگرەکە کەوتووە بەسەر پیشەوەرێکدا و گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، پیشەوەرێک لە کاتی کارکردندا، کەلـلەی بارهەڵگریک کەوتووە بەسەریدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پیشەوەرەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی کەلارە و تەمەنی ١٩ ساڵە.

باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا تەرمی ئەو پیشەوەرە رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و خاوەنی دوکانەکەش راگیراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکی ئەم مانگە، عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناوچەی پیشەسازی کەلار، لەکاتی کارکردنی دوو پیشەوەردا هاوڵاتییەک بە نزیک بارهەڵگرێکدا تێپەڕیوە و لەوکاتەدا رەمپەی بارهەڵگرەکە بەسەر ئەو هاوڵاتییەدا کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.













گەلەری