ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لەناو بازاڕی شاری هەولێر کەسێک کوژرا.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە و لەئێستاشدا تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیر کراوە.
لەوبارەیەوە پەیامنێری
ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، وەک هەر بەیانییەکی دیکە ئەو کاسبکارە چووەتە سەر
کارەکەی و ویستوویەتی مێزەکەی خۆی ئامادەبکات لە بازاڕی باخی شار لە نزیک قەڵای
هەولێر، لەناکاو کەسێکی لێ پەیدا بووە و چوار گوللـەی پێوەناوە و هەڵهاتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی
ئێن ئاڕ تی لە شایەتحاڵەکانەوە دەستی کەوتووە، ئەو کەسەی تەقەکانی کردووە کاسبکار
نەبووە لە ناوچەکەدا و نەیان ناسیوە.
هاوکات، کارزان
ساڵح وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوی تەقەکردنەکەی ناو بازاڕی
هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە لەنێوان ئەو کەسەی کوژراوە و ئەوەی تەقەی
لێکردووە. وتیشی، لەدوای رووداوەکە تەقەکەرەکە ویستوویەتی هەڵبێت بەڵام لەلایەن
هێزەکانیانەوە لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکراوە.
شارا ئازاد، موراد ئەحمەد - هەولێر