سەردێڕ:

شاندێکی بانکی TBI بۆ بەبانکیکردنی مووچە گەیشتە هەرێم

PM:02:16:04/05/2024

9200 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شاندێکی بانکی TBI بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران گەیشتە هەرێم.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری چاوگێکی ئاگادارەوە ئاماژەی بەوەکرد، بانکە عێراقییەکان دەست بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم دەکەن و کار بە هەژماری من ناکرێت.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا شاندێکی بانکیTBI  بۆ بەبانکیکردنی مووچە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و سبەی یەکشەممە، شاندەکە دەست بە گفتوگۆکردن دەکات تایبەت بە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بانکەکانی رەشید و رافیدەین لقەکانیان لە شارەکانی هەرێم دەکەنەوە و بەشدار دەبن لە پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەژماری منی بەتەواوی رەتکردەوە و بەڕێوەبەری بانکی تی بی ئای رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکردوون بە زووترین کات دەست بکەن بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

بیرۆکەی هەژماری من ئەوە بوو مووچەخۆران تەنها لەو پێنج بانکە ژمارە حساب بکەنەوە کە پارتی و یەکێتی دیارییان کردووە، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران لەژێر دەستی خۆیان بێت.

هاوکات، بەم هەنگاوە لە روویی کردارییەوە هەژماری من هەڵوەشایەوە، چونکە فەرمانبەر و مووچەخۆران سەرپشکن لەوەی لەو بانکە حکومییە عێراقییە ژمارەی بانکی بکەنەوە کە نەوەی نوێ ماوەی ٦ مانگ زیاترە داوای دەکات و ١١٩ واژۆی پەرلەمانتارانی بۆ کۆکردەوە.

هاوکات، نەوەى نوێ تائێستا دوو جار بە واژۆی پەرلەمانتارانى عێراق پرۆژەى ئامادە کردووە بۆ بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم لەڕێگەى بانکە حکومییەکانى عێراقەوە، کە نوێترینیان هەفتەی پێشوو بوو دژی هەژماری من ٨٦ واژۆی پەرلەمانتارانی عێراقیان کۆکردەوە و داوایان لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد پڕۆژەى هەژمارى منی پارتى و یەکێتى بەتەواوى رەت بکاتەوە، تا مووچەی مووچەخۆران لە دەستی پارتی و یەکێتی دەربهێنرێت.













گەلەری