سەردێڕ:

دارایی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی: چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارە رەوانەی هەرێم بکرێت

PM:07:28:01/05/2024

3788 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، وردبینییان لە لیستى مووچەى هەرێم تەواو کردووە و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارەکە بگاتە هەرێم.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە بگاتە هەرێم.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تى، دواکەوتنی ناردنى مووچە بەهۆى سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بووە بۆ بەغدا.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، حکومەت و هێزە عێراقییەکان رایانگەیاندووە، ناردنى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم شتێکى رۆتینات و مافێکی سەرەتایی خۆیانە، بۆیە ناردنى ناکەن بە دەستکەوت بۆ نێچیرڤان بارزانى.

هاوکات، بەهۆى جەختکردنەوە لەسەر داواکارییەکانى پارتى بۆ دواخستنى هەڵبژاردن، مووچە بووە بە یەکێک لە پرسە لاوەکییەکان لە کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە عێراقییەکان و بەوهۆیەوە ناردنى مووچە دوا کەوتووە.













گەلەری