سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

AM:10:20:25/04/2024

2780 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی هەینی کەشناسیی هەرێم ئەوەی خستووەتە روو، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٢

سلێمانی : ٢٩

دهۆک : ٣١

هەڵەبجە : ٣١

کەرکوک : ٣٤

گەرمیان : ٣٥

زاخۆ : ٣١

سۆران : ٢٨

حاجی ئۆمەران : ١٨













گەلەری