سەردێڕ:

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە

PM:11:58:23/04/2024

944 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی سێ مانگ و نیوی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەکانی هەرێم کردووە. دەشڵێت، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێم بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئیبراهیم عەبدولمەجید بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەواوی ئەو گەشتیارانە لە موەی سێ مانگ و نیوی سەرەتای ئەمساڵدا روویان لە هەرێم کردووە کە ئەو سێ مانگە وەرزی گەشتیاری نین، بۆیە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی گەشتیاریدا پێشوازی لە رێژەیەکی زۆر لە گەشتیار بکەن.

ئەوەشی خستە روو، لە ساڵی رابردوودا حەوت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و پێشبینی دەکەن بۆ ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران ئاماری ساڵی رابردوو تێپەڕێنێت.













گەلەری