سەردێڕ:

حکومەتی عێراق رێژەی وەرگرتنی دەرچوانی پەیمانگاکانی لە زانکۆکاندا زیاد کرد

PM:08:34:23/04/2024

804 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە زیادکردنی رێژەی وەرگرتنی دەرچوانی پەیمانگاکان لە زانکۆکان لە رێژەی ١٠٪ـەوە بۆ ٢٠٪.


ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی پەیمانگاکان بۆ تەواوکردنی خوێندن، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە زیادکردنی رێژەی وەرگرتنی دەرچوانی پەیمانگاکان لە زانکۆکان.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی بڕیارەکە رێژەی وەرگرتنی دەرچوانی پەیمانگاکان لە زانکۆکان لە ١٠٪ـەوە زیاد کرا بۆ ٢٠٪.

ئەوش خراوەتە روو، هەر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاریدرا بە تەرخانکردنی خەرجی دارایی بۆ وەزارەتی کارەبا لەپێناو دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبای ٤٠٠ کیلۆڤۆڵت و پارەدارکردنی سێ وێستگەی دیکەی ١٣٢ کیلۆڤۆڵتی.













گەلەری