سەردێڕ:

کەرکوک؛ چەند چەکدارێک نزیکەی ٧٠ هەزار دۆلار و بە بەهای ٥٠ ملیۆن دینار زێڕ لە ماڵێکدا دەبەن

AM:11:05:23/04/2024

7000 جار خوێندراوەتەوە

لە کەرکوک چەند چەکدارێک بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و بە ناوی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەوە، نزیکەی ٧٠ هەزار دۆلار و بە بەهای نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار زێڕ لە ماڵێکدا دەبەن.


کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو چەکدارانە جلی سەربازییان پۆشیوە بۆئەوەی خاوەن ماڵەکە هەڵبخەڵەتێنن، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاهۆی رەنگ رەش چوونەتە بەردەم ماڵەکە.

باسی لەوەشکرد، چەکدارەکان چوونەتە ژوورەوە و خاوەن ماڵەکەیان دەستبەسەرکردووە، بە ناوی هەڵمەتی گەڕان و پشکنین بۆ ماددەی هۆشبەر بە ماڵەکەدا گەڕاون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چەکدارانە نزیکەی ٦٠ هەزار دۆلار و ١٢ ملیۆن دیناری عێراقییان لە ماڵەکەدا بردووە، هەروەها بە بەهای ٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی زێڕیان بردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک وتیشی، ناسنامەی تۆمەتبارەکانیان ئاشکرا کردووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانن.

باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ زانیاری زیاتر لەبارەی رووداوەکەوە ئاشکرا دەکەن.

سۆران محەمەد، کەرکوک
هـ.ئـ













گەلەری