لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ٢٦ یاداشتنامەی جۆراوجۆر واژۆ کران لە چەندین بواری جیاوازدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەی نێوان عێراق و تورکیا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدرا و لە کۆبوونەوەکەدا ٢٦ یاداشتنامە لە بوارەکانی ئابووری، وزە، کشتوکاڵ، ئاو ، گواستنەوە، ئەمنی، بازرگانی، تەندروستی و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرا.
سەرجەم ئەو
یاداشتنامانەی لەنێوان عێراق و تورکیادا واژۆ کران:
١- رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان حکومەتی عێراق
و کۆماری تورکیا.
٢- یاداشتێکی رێککەوتنی هاوکاری لە بواری ئاودا لەنێوان
هەردوو وڵاتدا.
٣- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان،
لەنێوان وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا.
٤- یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی
هاوبەشی ئابووری و بازرگانی، لە نێوان وەزارەتەکانی بازرگانیی عێراق و تورکیا.
٥- رێککەوتن لەسەر بەرەوپێشبردن و پاراستن و ئاڵوگۆڕی
وەبەرهێنان، لە نێوان دەسەڵاتی وەبەرهێنانی نیشتمانی و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیای
تورکیا.
٦- یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان یەکێتی ژووری
بازرگانیی عێراق و ئەنجومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوەی تورکیا.
٧- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هەماهەنگی تەکنیکی
و زانستی و ئابووری لە بواری کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان، لە نێوان وەزارەتی پیشەسازیی
عێراق و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای تورکیا.
٨- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن لە بواری مەشقی سەربازی، لە نێوان وەزارەتی بەرگریی عێراق و تورکیا.
٩- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن لەسەر مەشق و هاوکاری لە بواری تەندروستی سەربازی، لە نێوان وەزارەتی
بەرگریی عێراق و تورکیا.
١٠- یاداشتی
لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری ستراتیژی، لە نێوان دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازی عێراق
و سکرتاریەتی پیشەسازی بەرگریی تورکیا.
١١- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری ئەمنی نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و تورکیا.
١٢- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن لە نێوان پەیمانگای خزمەتگوزاری دەرەوەی عێراق و پەیمانگای توێژینەوەی
ستراتیژی تورکیا و لە نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی عێراق و تورکیا.
١٣- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لەبواری لاوان و وەرزش، لە نێوان وەزارەتەکانی لاوان و وەرزشی
عێراق و تورکیا.
١٤- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری تەندروستی و زانستە پزیشکییەکان، لە نێوان وەزارەتی
تەندروستیی عێراق و تورکیا.
١٥- پلانی
گروپی کاری کشتوکاڵی بۆ ماوەی ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و
تورکیا.
١٦- یاداشتی
لێکتێگەیشتن لەسەر توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی، لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستی عێراق و ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژی تورکیا.
١٧- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری پەروەردە، لە نێوان وەزارەتی پەروەردەی عێراق و
تورکیا.
١٨- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاری گەشتیاری لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و
شوێنەواری عێراق و وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا.
١٩- یاداشتنامەی
لێکتێگەیشتن لە بواری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لە نێوان وەزارەتی کار و
کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق و تورکیا.
٢٠- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن لە بواری کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزانی، لە نێوان وەزارەتی کار و
کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق و وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی تورکیا.
٢١- یاداشتی
لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بەڵگەنامە و ئەرشیفی حکومەت، لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیریی
عێراق و ئەرشیفی حکومەتی تورکیا.
٢٢- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن لە بواری ئاسایشی بەرهەم و بەربەستە تەکنیکییەکانی بەردەم بازرگانی، لە
نێوان وەزارەتی پلاندانانی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی تورکیا.
٢٣- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن لەسەر کاروباری ئایینی، لە نێوان دیوانی وەقفی سوننەی عێراق و سەرۆکایەتیی
کاروباری ئایینی تورکیا.
٢٤- یاداشتی
لێکتێگەیشتن لەسەر هاوکاری لە بواری راهێنانی دادوەری بۆ خوێندکاران و دادوەران و یاریدەدەر
و داواکاری گشتی، لە نێوان پەیمانگای دادوەری عێراق و ئەکادیمیای دادپەروەریی تورکیا.
٢٥- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن لە بواری کارەبا، لە نێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و وەزارەتی وزە و
سامانە سروشتییەکانی تورکیا.
٢٦- یاداشتێکی
لێکتێگەیشتن لە بواری راگەیاندن و پەیوەندییەکان، لە نێوان دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی
عێراق و سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی تورکیا.