وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٢٥٠ منداڵ لەدایکبوون و لەو ژمارەیەش ٥٣٥ هەزار و ٩٤٦ منداڵیان رەگەزی نێر بوون و ٥١١ هەزار و ٣٠٤ منداڵیشیان رەگەزی مێ بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە تەواوی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی رابردوودا لەدایکبوونی یەک ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٢٥٠ منداڵ تۆمار کراوە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لەناو ئەو ژمارەیەدا ٥٣٥ هەزار و ٩٤٦ منداڵیان رەگەزی نێر بوون و ٥١١ هەزار
و ٣٠٤ منداڵیشیان رەگەزی مێ بوون.
ئەوەشی
خستە روو، لەو ماوەیەدا لە پارێزگای بەغدا زۆرترین منداڵ لەدایک بووە کە ٢٠٢ هەزار
و ٥٥٠ منداڵ بووە.
باسی لەوەش
کرد، ژمارەی لەدایکبوون بەشێوەی سروشتی ٥٥٦ هەزار و ٣٥٦ منداڵ بووە و بەشێوەی نەشتەرگەریش
٤٩٠ هەزار و ٨٩٤ منداڵ لەدایکبوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لەساڵی ٢٠٢٢دا لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان ٩٠٦ هەزار و ١٢١ منداڵ لەدایکبوون
کە ٤٦٣ هەزار و ٣٢٧ منداڵیان رەگەزی نێر بوون و ٤٤٢ هەزار و ٧٩٤ منداڵیش رەگەزی مێ
بوون.