سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی دوو لە وەرزی نوێیدا دەستی بە کارەکانی کردەوە

PM:06:05:22/04/2024

3572 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو دوای خۆ نوێکردنەوەی لە وەرزێکی نوێدا لە کاتژمێر ٦ـی ئێوارەی دووشەممە ٢٢ـی نیسان دەستی بەکارەکانی کردەوە.


کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، لەم وەرزە نوێیەیدا شەش بەرنامەى هەفتانەى نوێ و بەرنامەیەکى رۆژانەى دەبێت لەپاڵ سێ دراما و کلیپ و میوزیک و چەند بابەتێکی جۆراو جۆر.

یەکێک لە بەرنامەکانی وەرزی نوێ خۆشترین دەنگە، کە لە کۆى ٤٠٠ خوازیار ١٠٠ کەسیان هەڵبژێردراون و بەپێنج قۆناغ کێبڕکێ لەسەر دیاریکردنی خۆشترین دەنگ دەکرێت.

هاوکات، لەم وەرزەی ئێن ئاڕ تی دوودا ستافێکی بە ئەزموون لە پشت کارەکانەوە دەبێت و کۆمەڵێک کامێرامانی بە ئەزموون بەرنامەکان تۆماردەکەن.

پڕۆگرامەکانی ئێن ئاڕ تی دوو لە وەرزی نوێدا:

١.خۆشترین دەنگ

یەکێکە دەبێت لە پڕۆگرامە تایبەتەکانی وەزری نوێی کەناڵەکە، بەرنامەکە پێکدێت لە پێنج قۆناغی سەختی پێشبڕکێ لە نێوان بەشداربوواندا، کە لە کۆتاییدا یەک بەشداربووی تیمی یەکێک لە مامۆستاکان دەبێتە براوەی ناسناوی خۆشترین دەنگ، جێگەی باسە چوار ئەستێرەی دیاری هونەری گۆرانی کوردی وەک لیژنەی دادوەر لەم وەرزەی پرۆگرامی خۆشرین دەنگدا بەشدارن کە ئەوانیش هەریەک لە ( دیاری قەرەداغی، هەڵوێست، فرمێسک و رێبین جەمال)ن.

٢. پەتریپۆت

پەتریپۆت بە بەرگێکی نوێ دەگەڕێتەوە نێو ماڵەکانتان، بە بەشداریکردنی چەندین ئەستێرەی دیاری کۆمیدیا، ئەوانیش ( ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، کامیل حەمە ئەمین، بەیان بۆمبا، ئەریوان، سروشت کامەران، بەهادین نووری، لاڤین نووری)

٣.باڵانس

حەمە شا پڕۆگرامی باڵانستان پێشکەش دەکات، پڕۆگرامێکی تەواو سەرنجراکێشە، بەشداربووانی ناو پڕۆگرامەکە ئەزموونێکی جیاواز تاقی دەکەنەوە، وەڵامی پرسیاری ملێۆنی دەدەنەوە.

٤.لەگەڵ هەودا

وەرزی نوێی پڕۆگرامی لەگەڵ هەودا، پێشکەشکار هەودا ئەحمەد دەبێتەوە میوانی ماڵەکانتان.

٥.رەش و سپی

نبراس جاف لە وەرزی نوێی ئێن ئارتی دوودا پڕۆگرامی رەش و سپیتان پێشکەش دەکات.

٦.ئاوازی سروشت

ماریا ئاوات دێ بە دێ دەگەڕێت و ئاوازی سروشتان پێشکەش دەکات.

٧.با بڕۆین

لەگەڵ شاجوان هیدایەت بینەری پڕۆگرامە جیاوازەکەی "با بڕۆین" بن، لەگەڵ میوانەکانی چەندین گەشتی سەرنجراکێش بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەکەن، باس و خواسی تایبەت باس دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کەناڵى ئێن ئاڕتى دوو لە ٢٠ـی ٢ـی ٢٠١٣ دەستى بەپەخشى بەرنامەکانى کرد و وەک کەناڵێکى هونەرى و کلتوری زۆرترین بەرنامە و پرۆگرامى جیاوازى پێشکەشى هاوڵاتیان کرد بە رەچاوکردنى بەها کۆمەڵایەتییەکان. 













گەلەری