سەردێڕ:

٢٠ ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە دەرچووانی دانەمەزراو

PM:11:03:21/04/2024

3040 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین رایگەیاند، دەستیان بە پێدانی قەرزی درێژخایەن کردووە و سەرجەم پیشەوەران و خوێندکاران و دەروچووی دانەمەزراو دەتوانن لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرز لە یەک بۆ ٢٠ ملیۆن دیناری عێراقی سودمەندبن. دەڵشێت، " ئەم قەرزە بەمەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی دەستی کارو بازاڕەکانی ناوخۆیە بە سوودی ساڵانەی ٢٪ـی تێکڕای قەرزەکە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رفیدەین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەگوێرەی نوسراوێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە ئاراستەیان کراوە دەستیان بە پێدانی وەرزی وەبەرهێنان و پیشەوەران کردووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو قەرزە بە سوودی بانکی ٢٪ کە بۆ ماوەی پێنج ساڵە بەمەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و دەستی کاری بازاڕەکانی ناوخۆیەوە. وتیشی، "سەرجەم خوێندکاران و پیشەوەران و دەرچووی دانەمەزراو کە دەیانەوێت کارەکانیان گەورەتربکەن دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرز لە یەک بۆ ٢٠ ملیۆن دینار بەبێ هیچ پێشەکیەک پێشکەشبکەن".

باس لەوەش کراوە، بۆ وەرگرتنی قەرزەکە پێویستە داواکار خاوەنی کارتی ئەلیکترۆنی بێت و لە بەشی ریادەی کارتەکەدا داواکاری بۆ قەرزەکە پێشکەشبکات و لەو هەژمارە بانکیەشەوە دەتوانێت قەرزەکانی بەبێ هیچ کەفیلێک بگەڕێنێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی رافیدەین دوێنێ لەبارەی قەرز و بۆندی وەبەرهێنانەوە رایگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن تا رۆژی ١٥ـی ئایار داواکاری بۆ وەرگرتنی بۆندی قەرزی وەبەرهێنان بە سودی ساڵانەی ٦.٥٪ بۆ بڕی ٥٠٠ هەزار دینار پێشکەش بکەن.













گەلەری