سەردێڕ:

ئەمڕۆ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:10:59:17/04/2024

18872 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕەکان، نرخەکەی بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار، لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٦٦ ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووە، لەو بڕەش زیاتر لە ٢٤٢ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و زیاتر لە ٢٤ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عائد هیلالی، ئەندامی شاندەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە بەتایبەتی لە بواری داراییدا و رێکارەکان بەرەو کۆنترۆڵی تەواوی نرخی دۆلار دەڕۆن و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە شێوەیەکی خێرا و بەرچاو نرخی دۆلار روو لە دابەزین بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارانەی حکومەتی عێراق لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و رێگری کردن لە بەقاچاخبردنی دۆلار کردوویەتی، لەلایەن ئەمریکاوە لەبەرچاو گیراوە و لە قۆناغی داهاتوودا ئەمریکا دەست دەکات بە یارمەتیدانی عێراق لەو کارانەدا.

ئەوەشی خستە روو، رێکارەکان بەرەو کۆنترۆڵی تەواوی نرخی دۆلار دەڕۆن و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە شێوەیەکی خێرا و بەرچاو نرخی دۆلار روو لە دابەزین بکات.

باسی لەوەش کرد، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی لە پەرەپێدانی کەرتی بانکیدا بەرز نرخاندووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر بانکە ئەهلیەکانی عێراق دەرنەچووە.













گەلەری