وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢ کەسی دیکەش بریندار بوون. دەشڵێت،" لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل تاوەکو ئێستا ٣٣ هەزار و ٧٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٦ هەزار و ٣٧١ کەسیش بریندار بوون".
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تاوەکو ئێستا ٣٣ هەزار و ٧٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٦ هەزار و ٣٧١ کەسیش بریندار بوون.
ئاماژەی
بەوەش کرد، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر
کەرتی غەززە ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات،
ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل
بۆردومانی چەند ماڵێكیان لە ناوەڕاستی کەڕتی غەززە کردووە لە ئەنجامدا ١٠ کەس گیانیان
لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی
دیکەوە ئەمڕۆ، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لەبارەی دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی
ئاگربەست رایگەیاند، حەماس دوایین پێشنیازەکانی ئاگربەستی لە غەززە رەت کردووەتەوە
و بە مەرجەکانی ئیسڕائیل رازی نەبووە.
لە رۆژی
٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا چەکدارانی حەماس هەزاران مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل
کرد و لەبەرامبەریشدا ئیسڕائیل دەستی بە هێرش کردن بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و بەهۆی
هێرشەکانەوە هەزاران کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش
ئاوارەی ناوچەی رەفەح لە باکوری کەرتی غەززە بوون و لە ئێستادا ئیسرائیل لە پلانیدایە
هێرش بۆ سەر ناوچەی رەفەح دەست پێ بکات.