سەردێڕ:

باڵیۆزی ئێران لە سوریا: لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا حەوت کەس کوژراون

PM:08:55:01/04/2024

1320 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بینای کونسوڵخانە و ماڵی باڵوێزی ئێران لە دیمەشق، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان سەربازی ئێران بوون لە سوریا.


ئەمڕۆ دووشەممە، حوسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق رایگەیاند، لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بە شەش مووشەک بینای کونسوڵخانە و ماڵی باڵوێزی ئێرانی لە تەنیشت باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەش کرایە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا بەهۆی ئەو هێرشەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان سەربازی ئێران بوون لە سوریا.

ئەوەشی خستە روو، لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا ئێران بێ وەڵام نابێت و لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشە دەدەنەوە.

لەوبارەیەشەوە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، محەممەد رەزا زاهدی ناسراو بە ئەبو مەهدی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران لە سووریا و لوبنان لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراوە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی بینای کونسوڵخانە و ماڵی باڵوێزی ئێرانیان لە تەنیشت باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق کرد.













گەلەری