سەردێڕ:

لیستی مووچەی ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەدا نەبوو بڵاوکرایەوە

PM:11:01:28/03/2024

11920 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە لە لیستی مووچەی مانگی شوباتدا نەبوون.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، تەواوکاری لیستی مووچەی مانگی دووی بڵاو کردەوە.

بەپێی لیستەکە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ٣ـی مانگی چوار، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش مووچە وەردەگرن.

رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٤ـی مانگی چوار، هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فریاکەوتن، یەکەی ٧٠ و ٨٠ ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان و سەرۆکایەتی هەرێم مووچە وەر دەگرن.

بڵاوکردنەوەی لیستی تەواوی مووچەخۆران دوای ئەوە دێت، دواى زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنى پارەکەى بەغدا لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی دووی بڵاو کردەوە، بەڵام لە لیستەکەدا ناوی چەندین وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی تێدا نەبوو.

 













گەلەری