سەردێڕ:

دەریای سوور؛ دوو کەشتی جەنگی ئەمریکا تێکشکێندران

PM:05:06:26/03/2024

2672 جار خوێندراوەتەوە

هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە دوو کەشتی جەنگی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا تێکبشکێنن لە دەریای سووردا.


ئەمڕۆ سێشەممە، هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوردا.

ئاماژەیان بەوەش کرد، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری رابردوودا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی توانیویانە چەند ئۆپراسیۆنێک ئەنجام بدەن و چوار کەشتیان کردووەتە ئامانج و دوانیان تێکشکاندووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، هێزە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەن کەشتییەکی بارهەڵگری چینیان کردووە ئامانج لە رێگەی مووشەکی بالیستییەوە و زیانی زۆریان پێگەیاندووە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە ، هێزە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەن بەردوامن لە ئەنجامدانی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە سەربازی و بازرگانییەکانی دەریای سوور.

سەبارەت بە کەمبوونەوەی هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکانیش، لە ماوەی رابردوودا رێکخراوی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند ، رێژەی بازرگانی کردن لە نۆکەندی سوێس ٤٢٪ کەمبووەتەوە بەهۆی هێرشی بەردەوامی ‌هێزەچەکدارە لەیاسا دەرچووەکانی یەمەنەوە.













گەلەری