سەردێڕ:

كۆمسیۆنی عێراق: رۆژی ٢٨ـی ئەم مانگە دوایین وادەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان دەبێت

AM:10:09:26/03/2024

900 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رۆژی ٢٨ـی مانگی ئازار، دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدانی هاوپەیمانی و حزبە سیاسییەكان و ئەو كەسانەی بە شێوەی سەربەخۆ دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كاندید بن.


ئەمڕۆ سێشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدان و حزبەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٨ـی مانگی ئازار دەبێت.

باسی لەوەش کرد، ئەو وادەیەی کە دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدان و حزبەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جارێکی دیکە درێژ ناکرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای فشارە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد و وا بڕیارە لە رۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.













گەلەری