سەردێڕ:

سبەی بەهۆی باران بارینەوە لە سلێمانی پشوو رادەگەیەنرێت؟

PM:11:22:24/03/2024

211880 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی تا ئیستا هیچ بڕیارێک لەبارەی پشووی سبەینێوە لە شاری سلێمانی نەدراوە و دەوام ئاساییە. دەشڵێت، "بەهۆی بایکۆتەوە زۆرینەی بەڕێوەبەرایەتییەکان داخراون و دەوام ناکەن."


شەپۆلێکی باران بارینی بەهێز رووی لە عێراق و هەرێم کردووە و زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمییان راگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش لە پارێزگای سلێمانی دەوامی سبەی دووشەممە ئاساییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگەیاندنی پشوو، بەڵام بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان فەرمانبەران دژی دابەشنەکردنی مووچەکانیان لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی دەوام نییە. 

هاوکات، بەهۆی بارانبارینەوە سبەینێ لە پارێزگاکانی بەسڕە و کەربەلا و بابل پشووی فەرمییە. لە پارێزگای بەغداش لە سەرجەم پەروەردەکانی پارێزگاکە کرایە پشوو.

لەو بارەیەوە کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە بارانبارینی بەخووڕ سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، رۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆتایی دێت بەم شەپۆلە بارانبارینە.















گەلەری