سەردێڕ:

نەوەی نوێ: هەفتەیەکە پارتی عومەری مامە کوردەی رفاندووە

PM:09:48:24/03/2024

3392 جار خوێندراوەتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە میدیایەکی عێراقییەوە باسی لەوە کردووە سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر پارەی مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی دزیوە، ماوەی هەفتەیەکە پارتی عومەری مامە کوردەی لە شاری هەولێر رفاندووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە پارتی عومەری مامە کوردەی رفاندووە و هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە.

باس لەوەش کراوە، ماوەی هەفتەیەکە هیچ هەواڵێکیان لە عومەری مامە کوردە نییە و نازانن لە کوێیە و دۆخی چۆنە. دەشڵێت، "لە کوێی دنیا بەهۆی لێدوانی رۆژنامەنوسییەوە ئۆپۆزسیۆن دەستگیر دەکرێن".

ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکەن دەست تێوەردان بکەن و فشار بکەن بۆ ئازادکردنی عومەری مامە کوردە.













گەلەری