PM:09:43:23/03/2024
11256 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی نوسراوێک کە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەڵەبجە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکانی منداڵان کردووە کە بە ناچاری زانیاری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانیان بۆ بنێرن بە مەبەستی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی "هەژماری من"ـی مەسرور بازرانی.
نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەڵەبجە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر نێردراوە و ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکانی منداڵان کراوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە زانیارییەکانی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی "هەژماری من"ـی مەسرور بارزانی بنێرن.
ئەوەش هاتووە، سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی ئەو ناوەندانە بەرپرسیارن لە وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوە و ناردنی زانیارییەکانی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران بۆیان.
نوسراوەکە:
نزار کەریم - هەڵەبجە