سەردێڕ:

لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخووڕ چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

PM:08:58:23/03/2024

34472 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سبەی یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بارانی بەخوڕ دەبارێت.


ئەمڕۆ شەممە، سادق عەتیە شارەزای کەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەی یەکشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخووڕ روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات بەتایبەتیش سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ بارانبارینەکەدا بایەکی توندیش روو لەو ناوچانە دەکات و لە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بارانبارین کۆتایی پێ دێت.

هاوکات ئەمڕۆ، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ، لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و هەندێک ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی.













گەلەری