سەردێڕ:

دهۆک؛ تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییەی بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستدا نەدۆزراونەتەوە

PM:12:26:22/03/2024

1196 جار خوێندراوەتەوە

دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژ بەسەر لافاوەکەی دهۆکدا، تا ئێستا تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییە نەدۆزراونەتەوە کە لافاوەکەوە لەگەڵ خۆیدا بردنی و بێسەرووشوێن بوون.


هەموو ساڵێک دروستبوونی لافاو زیانێکی زۆر بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، حکومەتی کاربەڕێکەریش وەک پێشەی هەمیشەیی گوێی خۆی دەخەوێنێت لەوەی ساڵانە لە وەرزی زستاندا ئامادە باشی پێویست بکات بۆ ئەوەی کارەساتە سرووشتیەکان کەمترین زیانیان هەبێت.

جگە لە زیانە مادییەکان ساڵانە بەهۆی لافاوەوە زیانی گیانیشی دەبێت و تا ئێستا لە هەرێم چەند حاڵەتی نەخوازراو بەهۆی لافاوەوە تۆمارکراون.

رۆژی سێشەممەی رابردوو لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ لافاو لە دهۆک دروست بوو ، کە بووە هۆی زیانگەیاندن بە ٣٠٠ ماڵ و نزیکەی ٧٠٠ کەسیش لە ئوتێلەکاندا دەمێننەوە و داوا دەکەن هاوکاری و قەرەبوو بکرێنەوە.

بەهۆی لافاوەکەوە، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، تا ئێستاش تەرمەکانییان نەدۆزراوەتەوە و هەڵمەتی گەڕان بە شوێنیاندا بەردەوامە و مێرمنداڵێکیش کە ویستبووی بەهۆی کێبڵێکی کارەباوە خۆی لە لافاوە دەرباز بکات کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.













گەلەری