سەردێڕ:

لەکاتی چوونیاندا بۆ عەمرە؛ دوو هاوڵاتی کەرکوک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

PM:05:49:21/03/2024

19248 جار خوێندراوەتەوە

دوو گەنجی شاری کەرکوک، لە کاتی چوونیاندا بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی عەمرە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە چاوگێکی ئەمنی کەرکوک بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، دوو گەنجی شاری کەرکوک کە هاوڕێی یەکتر بوون لە کاتی چوونیاندا بۆ سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێورسمی عەمرە لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو دوو هاوڕێیە لە ناوچەی نوخەیب لەسەر رێگەی کەربەلا ئەنبار تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون لە جۆری پێکدادان و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا بەهۆی سەختی رووداوەکەوە.

لەو بارەیەوە زیاد خەڵەف بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، ئەو دوو گەنجە یەکێکیان فەرمانبەری فەرمانگەکەیان بووە و بەهۆی ئەو رووداوەوە چەند رۆژێک لە فەرمانگەکەیاندا ماتەمینی رادەگەیەنن.













گەلەری