سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون

PM:08:26:20/03/2024

1808 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی شێخان – دهۆک، کەسێک گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی شێخان – دهۆک لە نزیک باعەدرێ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا رووی داوە، بەهۆی رووداوەکەشەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەشی خستە روو، ئەو شەش کەسەی بریندار بوون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.

وتیشی، "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و پاش ئەنجامدانی توێکاری بۆی، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە".

رووداوەکانی هاتوچۆ بە هۆکارێکی سەرەکی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیان لە هەرێم دادەنرێن، خراپی دۆخی رێگاوبانەکانیش، هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی هاتوچۆن.
تایف گۆران - دهۆک













گەلەری