سەردێڕ:

لەبارەی بارانی ئەمشەوەوە؛ کەشناسی هۆشداری دەدات

PM:08:22:18/03/2024

33568 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بەهێزی بارانی ئەمشەوەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە و هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی.


ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە درەنگانی ئەمشەودا بە هۆی بارانی زۆر و ئەگەری روودانی لافاو هەیە و بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو و سبەی سێشەممە روو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان دەکات.

باس لەوەش کراوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن کە لەناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل رانەگرن، چونکە ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو ناوچانە زیاترە و بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت و هاوڵاتیان لە کاتی بەکارهێنانی رێگە سەرەکییەکاندا هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکارنەهێنرێن.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەمشەو لە ئیدارەی راپەڕین زۆرترین بڕی باران دەبارێت و ئەگەری هەستانی لافاو هەیە.


 













گەلەری