سەردێڕ:

ژمارەی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتە زیاتر لە ٣١ هەزار کەس

PM:08:53:17/03/2024

940 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی کەرتی غەززە رایگەیاند، ئاماری گیان لەدەستدان بۆ زیاتر لە ٣١ هەزار کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە برینداربوون بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ٧٣ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٦٤٥ کەس و ٧٣ هەزار و ٦٧٦ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بریندارن لە ژێر دارووپەردووەکاندا ماونەتەوە و ئاستەنگیان بۆ دروست بووە لە کاتی دەرهێنانەوەیاندا.

لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەردەوامی هەیە و بەهۆی مانگی رەمەزانەوە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چڕتر بووەتەوە بۆ ئەوەی ئاگربەستی کاتی رابگەیەندرێت.

ساڵی رابردوو دوای ٤٨ رۆژ لە جەنگ و گەمارۆدان ٢٤ ـی مانگی ١١ ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ئاگربەستێکی چوار رۆژەیان دەستپێکرد و دواتر بۆماوەی دوو رۆژ درێژیان کردەوە، لەو کاتەشەوە، هیچ ئاگربەستێکی دیکە لەو شارە نەکراوە.













گەلەری