سەردێڕ:

ئەم کەسانە نابێت لەکاتی بەربانگدا چا بخۆنەوە

PM:05:17:17/03/2024

9604 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی پێویستە خۆیان لە خواردنەوەی چا بەدووربگرن، بەتایبەتی ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژوو شکاندن.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی " المرسد" دا ئاماژە بەوە کراوە ئەم کەسانە نابێت ڕاستەوخۆ دوای ڕۆژوو شکاندن یان بە گەدەی بەتاڵ چا بخۆنەوە چونکە زیان بە تەندروستی گەدە دەگەیەنێت، ئەوانیش بریتین لە:

١. ئەو کەسانەی کە خەویان رێک نییە

ئەگەر هەستیاریت بەرامبەر بە کافاین هەیە، ئەوا خواردنەوەی چا هۆکارە بۆ ئەوەی نەتوانیت بە ئاسانی خەوت لێبکەوێت.

٢. ئەوانەی کەمخوێنن

چای پێکهاتەیەکی سروشتی تێدایە کە پێیان دەوترێت " tannins & oxalates"، ئەم پێکهاتەیە کاریگەری لەسەر توانای جەستەت بۆ هەڵمژینی ئاسن هەیە، کە کانزایەکی پێویستە بۆ دروستکردنی ئەو پرۆتینەی کە ئۆکسجین لە خوێندا هەڵدەگرێت.

٣. ئەو کەسانەی هەوکردنی گەدەیان هەیە

ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی گەدە یان برینی گەدە بوون پێویستە خۆیان لە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چا بەدوور بگرن، چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی ترشەڵۆک لە گەدەدا.













گەلەری