سەردێڕ:

کەشناسی لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینەوە هۆشداری دەدات

PM:04:18:17/03/2024

28212 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی دووشەممە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەکات و لە رۆژی سێشەممەدا روو لە زیادبوون دەکات بەشێوەی بارانی بەخوڕ. دەشڵێت، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بارانبارین کۆتایی دێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی دووشەممە شەپۆلکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە دادەبەزن.

ئاماژە بەوەش کراوە، رۆژی سێشەممە شەپۆلی بارانبارینەکە روو لە زیادبوون دەکات و باران بەشێوەی مامناوەند و لێزەمە دەبارێت لەگەڵ هەبوونی هەورە تریشقە.

ئەوەش خراوەتە روو، کاریگەری شەپۆلی بارانبارینەکە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لاواز دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە کۆتایی دێت.













گەلەری