AM:10:48:17/03/2024
2196 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەسەر سکاڵاى ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرى هەرێم دژی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە.
سکاڵاکە لەلایەن ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرى هەرێمی کوردستانەوە تۆمار کراوە دژی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمەوە.
هەر لە سکاڵاکەدا
داوا کراوە سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەر و وەزیرى دارایى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم
پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی فیدراڵی و کەرتی گشتی و پلەبەرزکردنەوەى
فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
زیاتر لە ١٠ ساڵە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتەوە بە پاساوی
قەیرانی داراییەوە راگیراوە.