سەردێڕ:

بەهۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکەوە لە دەریای ئیجەدا هەشت کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

PM:01:31:15/03/2024

1016 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا رایگەیاند، بەلەمێکی لاستیکی کە چەند کۆچبەرێکی هەڵگرتبوو لە کەناری چانەکالێ لە دەریای ئیجە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە، لە کەناری چانەکالێی باکووریی رۆژئاوای تورکیا بەلەمەێکی لاستیکی کە چەند کۆچبەریکی تێدا بووە بە هۆکارێکی نادیار نقومبووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی تریش رزگارکراون و چەند کەسێکی تریش بێ سەروشوێنن، کە تا ئێستا ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

لە بارەی رووداوەکەوە ئیلهام ئاکتاش، پارێزگاری چانەکالێ بە ئەنادۆڵی راگەیاند، ئەو چوار کۆچبەرەی کە لە بەلەمەکەدا بوون، دوو ژن و دوو منداڵبوون و رزگارکراون، لە ئێستاشدا بەمەبەستی پشکنین و چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانەی چانەکاڵێ کراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و رزگارکردن بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی فریاگوزاری و بەلەم لە رووبارەکەدا بەردەوامە. دەشڵێت، "بە گوێرەی وتەی سەرنشینانی بەلەمەکە بێت، دەبێت زیاتر لە شەش کەس بێسەروشوێنبن کە تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە و ناسنامەشیان نەزانراوە". 

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە بە سەدان کەس وڵاتەکانیان جیدەهێڵن، بە گوێرەی ئامارێکی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە رێگای رووباری ئیجەوە هەوڵیان داوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.













گەلەری