سەردێڕ:

بەهۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکەوە لە دەریای ناوەڕاست ٦٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

AM:10:18:15/03/2024

9048 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای فریاگوزاری ئەوروپا رایگەیاند، بەهۆی ژێرئاو کەتنی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە دەریای ناوەڕاست لانی کەم ٦٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.


ئەمرۆ هەینی، دەزگای فریاگوزاری ئەوروپا بڵاویکردەوە، بەلەمێک کە لە لیبیاوە بەڕێکەوتووە لە دەریای ناوەڕاستدا بەهۆی دروستبوونی کێشەوە لە بەلەمەکەدا ژێرئاو کەوتووە و ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٢٥ کۆچبەر رزگارکراون، بەڵام دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە بەهۆی مانەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەریادا بەبێ خواردن و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

هاوکات، لە ئیزمیری تورکیا ١٠٦ کۆچبەر دەستگیرکران کە دەیانویست لەوێوە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا.













گەلەری