سەردێڕ:

ئێران؛ لە ئاهەنگی چوارشەممەی سوردا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٠٠ کەس بریندار بوون

PM:11:17:12/03/2024

2516 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، بەهۆی ئاهەنگ و چالاکییە ئاگرینەکانی بۆنەی چوارشەممەی سوور لە ئێران، ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٠٠ کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، جەعفەر میعاد سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، لە بۆنەی چوارشەممەی سووردا ، ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٣٩ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ٤١ لە بریندارەکان برینەکانیان زۆر سەختن، ٢٥٨ کەسیان جەستەیان بەتەواوی سوتاوە، ١٦٧ کەسیش چاوەکانیان برینداربووە.

هاوکات، پۆلیسی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسانەی یارییە ئاگرینەکان دەتەقێنن دەستبەسەر دەکرێن و تا کۆتایی جەژنی نەورۆز ئازاد ناکرێن.

"چوارشەممەی سوور" کە بە ناوەکانی جەژنی دوایین چوارشەممەی ساڵ، شەوی چوارشەممەی سوور و چوارشەممە کوڵەش(قوڵە) ناسراوە، لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەدا بەڕێوەدەچێت و تێیدا ئەو کەسانەی بەشداری بۆنەکە دەکەن لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە و ئاگر دادەگیرسێنن پاشان باز دەدەن بەسەریدا.

ئەم بۆنەیە لە بەشێک ناوچە جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچیت و چۆنییەتی ئەنجامدانی بۆنەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت.













گەلەری