سەردێڕ:

ئێران یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاری کرد

PM:06:57:09/03/2024

3336 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بەپێی بەدواداچوونەکانی نوسینگەی حوجەتول ئیسلام، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە مانگی هیلال دەردەکەوێت و رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بەپێی بەدواداچوونەکانی نوسینگەی حوجەتول ئیسلام، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە مانگی هیلال لە ئاسمانی ئێران دەبینرێت و رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت لە ئێران.

هاوکات، سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی ئاماژەی بەوە کرد، سبەی یەکشەممە لە زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامیدا مانگی هیلال دەبینرێت، لای خۆشیەوە، دادگای باڵای سعودیە داوای لە موسڵمانانی سعودیە کرد، ئێوارەی سبەینێ یەکشەممە چاودێری و بەدواداچوون بکەن بۆ بینینی مانگ.

هەروەها، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم رایگەیاند، سبەینێ بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لە چەند شوێنێکی جیاوازی هەرێمەوە چاودێری مانگ دەکەن و دواتر لەسەر بنەما و بەڵگە شەرعییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان دەدەن.

لە مانگی رابردوودا، ئەنجومەنی فەتوای میسر رایگەیاند، بەپێی شیکردنەوەی فەلەکناسی رۆژی دووشەممە ١١ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، رەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ رۆژ دەبێت و رۆژی چوارشەممە ١٠ـی مانگی نیسان، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.













گەلەری