سەردێڕ:

کۆمسیۆنی ئەوروپا: هەفتەی داهاتوو لە رێگەی دەریاوە هاوکاریی دەگەیەنینە غەززە

PM:06:56:08/03/2024

876 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەیان دیاریکردووە بۆ ئەوەی رێڕەوێکی دەریایی بکەنەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە.


ئەمڕۆ هەینی، ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، دوای سەردانێک بۆ بەندەری لارناکا لە باشووری قوبرس کە نزیکەی ٣٨٠ کیلۆمەتر لە غەززەوە دوورە، یەکشەممەی داهاتوو وەک رێڕەوێکی دەریایی بەکاری دەهێنن بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.

دەشڵێت،" هیوادارم کە ئاستەنگمان بۆ دروست نەبێت و بتوانین هاوکارییەکان بگەیەنن بە دانیشتوانی کەرتی غەززە".

هاوکات کاربەدەستانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەو یارمەتییانەی کە باسی لێوە دەکرێت لە شاری لارناکا لە قوبرسەوە بەڕێدەکەون، چونکە لە رووی جوگرافیاوە نزیکترین وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە لە کەرتی غەززەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەکانی رابردوودا گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە کەمبوونەوە کرد، بەوهۆیەشەوە کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، سەرۆکی کۆمسیۆنەکە دەچێتە قوبرس بۆ ئەوەی دەرچەیەکی دەریایی بدۆزنەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.













گەلەری