سەردێڕ:

کۆمسیۆنی ئەوروپا: هەوڵ دەدەین لە رێگەی دەریاوە هاوکاری مرۆیی بگەیەنین بە غەززە

PM:09:53:06/03/2024

844 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، لە هەوڵی ئەوەدان لە رێگەی دەریاوە دەرچەیەک بکەنەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.


ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین، سەرۆکی کۆمسیۆنەکە گەشت دەکات بۆ قوبرس بۆ ئەوەی دەرچەیەک لە دەریای ناوەڕاستدا بدۆزێتەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بە بەردەوامی و بەبێ کێشە بگەن بە خەڵکی غەززە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

پێشتریش، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بەردەوامی هەبێت.













گەلەری