میدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە سێ جار ناوچەی یەسنەم لە باکوری یەمەن بۆردومان کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە ناوچەیەک لە باکوری یەمەن کراوەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەش کراوە، ناوچەی یەسنەم لە سنووری پارێزگای سەعدە کە دەکەوێتە
باکوری یەمەن سێ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە بۆردومان
کراوە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەنجامی هێرشەکان تاوەکو ئێستا دیار نین و ئەمریکا و
بەریتانیاش هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، کەشتییەکی
جەنگی ئەمریکا و کەشتییەکی بازرگانی ئیسرائیلیان لە دەریای سوردا کردووەتە ئامانج.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە گروپە چەکدارەکانی
یەمەن زیاتر لە ٤٥ هێرشیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک کردووەتە سەر کەشتییە
بازرگانییەکان لە دەریای سور و کەنداوی عەدەندا.