AM:11:26:28/02/2024
11804 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاتوچۆی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەسەر رێگای بەردەڕەش- کەڵەک لە نزیک گوندی قادسێ، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حازم محەمەد وتەبێژی هاتوچۆی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەسەر رێگای بەردە ڕەش – کەڵەک رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سێ ژن و یەک پیاو و منداڵێکن و تا ئێستا
ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەشی خستە
روو، ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە تایبەتەکە بوون. دەشڵێت،
"لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".
تایف گۆران- دهۆک