سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی فەڵەستین دەستی لەکارکێشایەوە

PM:07:10:26/02/2024

1568 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین نامەی دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی پێشکەش بە سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، محەمەد شتایە سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین کرد.

هاوکات، محەمەد شتایە سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین رایگەیاند، کەرتی غەززە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و جینۆساید دەبێتەوە، تاوەکو دەوڵەتی فەڵەستین دانەمەزرێنرێت گرژییەکان کۆتاییان نایەت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا رێکخستنی نوێی حکومی و سیاسی ئەنجام بدرێت و لەلایەن دەسەڵاتی فەڵەستینەوە هەموو خاکی فەڵەستین بەڕێوە ببرێت.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە و بەهۆی هێرشەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل گرژی لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا دروست بوو و تاوەکو ئیستاش بەردەوامە. 












گەلەری