سەردێڕ:

لەناو فەرمانگەیەکی ئاکرێ؛ پیاوێک بە چوار گوللـە بریندار کرا

PM:12:26:26/02/2024

8852 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەناو فەرمانگەی رەگەزنامەی باری شارستانی لە ناحیەی گردەسێن لە سنوری ئاکرێ پیاوێک بە چوار گوللـە لەلایەن ژنێکەوە بریندارکرا.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە نزیک کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەناو فەرمانگەی رەگەزنامە و باری شارستانی ناحیەی گردەسێن رووداوەکە روویداوە و لە ئێستاشدا ئەو پیاوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

لەو بارەیەوە نێچیرڤان فەخرەدین بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە و لە ئێستادا بریندارەکە لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەتای رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کە لە رابردوودا باوکی ئەو ژنەی تۆمەتبارە بە تەقەکردن، بەهۆی هەمان کێشەوە کوژراوە.

شەکیران زێباری، ئاکرێ













گەلەری