سەردێڕ:

پۆلیسی گەرمیان: زیندانیکراوێک هەڵهات

PM:10:45:20/02/2024

34044 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتی چارەسەرکردنی زیندانییەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار لەدەست پۆلیسی گەرمیان هەڵهاتوو، تاوەکو ئیستاش شوێنەکەی نەزانراوە. دەشڵێت، "زیندانییەکە بە دزی گەورە تۆمەتبار بووە".


ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی کەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی چارەسەرکردنی زیندانییەک بۆ نەخۆشخانەی فریاگوزاری کەلار لەدەست هێزەکانیان هەڵهاتووە و لە ئێستادا دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای ئەو زیندانییەدا.

 

باسی لەوەش کرد، زینداییەکە تۆمەتبار بووە بە دزی گەورە و بە ماددەی ٤٤٣ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە بەڵام لە کاتی گواستنەوەیدا هەڵهاتووە و دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوایدا.

ئەوەشی خستە روو لیژنەیان پێکهێناوە تاوەکو هەر پۆلیسێک لە هەڵهاتنی ئەو تاوانبارەدا کەمتەرخەم بووە رووبەڕووی یاسای بکەنەوە.

گەرمیان حەمەی پور- گەرمیان 

 













گەلەری