PM:09:01:20/02/2024
66000 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەری ناحیەی دینارتە لە دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گوندی کافیا بۆردومان کراوە و سێ هاولاتی گوندەکە بێ سەروشوێنن. بەپێی زانیارییەکانیش دووانیان شەهید کراون.
سەبری ئاکرەیی بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گوندی کافیا لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردومان کراوە و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی گوندەکە بێ سەروشوێن بوون.
هاوکات، بە
پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، دووان لەو هاوڵاتیانە بەهۆی بۆردوومانەکەوە شەهید بوون و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە.
شەکیران زێباری- ئاکرێ