سەردێڕ:

میسر لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵای لەسەر ئیسرائیل تۆمارکرد

PM:06:39:18/02/2024

1736 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەزگای راگەیاندنی دەوڵەتی میسر رایگەیاند، لە یاداشتێکدا کە میسر پێشکەشی دادگای نێودەوڵەتی کردووە، تێیدا داوا دەکات ئیسرائیل لە سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بکشێتەوە و قەرەبووی گەلی فەڵەستین بکرێتەوە کە لە ئەنجامی سیاسەتە ناڕەواکانی ئیسڕائیل زیانیان بەر کەوتووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، زیائـ رشوان سەرۆکی دەزگای راگەیاندنی دەوڵەتی میسر رایگەیاند، سەبارەت بە کردەوەکانی ئیسڕائیل لە ناوچەکانی فەڵەستین، میسر یاداشتێکی پێشکەش بە دادگای نێودەوڵەتی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، یاداشتەکەی میسر بریتییە لە " دووپاتکردنەوەی نایاسایی داگیرکاریی ئیسڕائیل بۆ ماوەی زیاتر لە ٧٥ ساڵ بە پێشێلکردنی بنەماکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و روخاندنی ماڵ و دەرکردن و دیپۆرت کردنەوەی ئاوارە فەڵەستینییەکان، هەروەها دەستبەسەردا گرتنی زەوییەکانی فەڵەستین لە رێگەی هێزی چەکدارەوە".

 

ئەوەشی خستە روو، بەشێکی دیکەی یاداشتەکە رەتکردنەوەی سیاسەتەکانی ئیسرائیلە کە هەر لە چەوساندنەوە و جیاکاری رەگەزی و کردارەکانی دیکە لەخۆدەگرێت کە بە ئاشکرا پێشێلی بنەماکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای نێودوڵەتی مافی مرۆڤ دەکەن.

باسی لەوەش کرد، میسر داوا لە دادگای نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیارێتی ئیسڕائیل لە هەموو ئەو کردەوە ناڕەوایانە پشتڕاست بکاتەوە و پێویستە ئیسڕائیل دەستبەجێ لە ناوجە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بکشێتەوە و قەرەبووی گەلی فەڵەستین بکرێتەوە.













گەلەری