سەرۆکی دەستەی گشتی نۆکەندی سوێس رایگەیاند، سەرباری ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور بەردەوامی هەیە و خزمەتگوزاری جیواز پێشکەش بە کەشتیوانەکان دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئوسامە رەبیع سەرۆکی دەستەی گشتی نۆکەندی سوێس رایگەیاند، ئەو کێشە و ئاڵۆزیانەی لە دەریای سوردا روودەدەن نەبووەتە هۆی ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی نۆکەندی سوێس رابگرن و بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، بەرەدەوام دەبن لەوەی ئاستی خزمەتگوزاری نۆکەندی سوێس بەرزبکەنەوە.
دەشڵێت، "لە
رێگەی ستراتیژییەکەوە ، ڕێڕەوی گەشتیاری کەناڵەکە پەرەپێدەدەین لەگەڵ پەرەپێدانی بەلەمی
دەریاییەکان، هەوڵیش دەدەین زۆرترین سود ببینین لە بەکارهێنانی سەروەت و سامان و گۆڕینی
دیجیتاڵیی نۆکەندەکە".
ئەمەش لە
کاتێکدایە ، چەند رۆژی رابردوو سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەبێ
ماندوبوون کار دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بێت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سور و
هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان بەبێ ترس دەستپێبکاتەوە.
لە کۆتاییەکانی
ساڵی رابردووەوە هێزەچەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەن بەبەردەوامی هێرشی موشەکی
دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوردا و دەستیان بەسەر چەندین کەشتی
بازرگانیدا گرتووە، ئەو هێرشانەش کاریگەری خراپیان لەسەر هاتوچۆی کەشتیوانی لەو
ناوچەیە ستراتیژییەدا دروستکردووە کە ١٢٪ـی بازرگانی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.