سەردێڕ:

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان راگەیەندرا

PM:04:43:12/02/2024

9312 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی گشتی هەڵبژاردنەکانی پاکستان ڕایگەیاند، پرۆسەی هەژمارکردن و جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان کۆتاییان هاتووە و لە کۆی ٢٦٦ کورسی پەرلەمان ٢٦٤ کاندید سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکەدا. دەشڵێت، "کاندیدە سەرکەوتووەکان زۆرینەیان لەلایەن بزووتنەوەی ئینسافی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانەوە پشتگیری دەکرێن".


ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی گشتی هەڵبژاردنەکانی پاکستان رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەکەدا کاندیدە سەربەخۆکان ١٠١ کورسییان بەدەستهێنا کە زۆرینەیان لە لایەن " بزووتنەوەی ئینساف"ـەوە پاڵپشتی دەکرێن کە عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان سەرۆکایەتی دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، حزبی کۆمەڵای ئیسلامی-پارتی نەواز کە نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووتر سەرۆکایەتی دەکات پلەی دووەمی زۆرترین کاندیدی براوەی هەیە، کە ٧٥ کورسیان بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکەدا.

ئەوەشی خستووەتە روو، پارتی گەل لە پلەی سێیەمدایە و ٥٤ کورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بەدەستهێاوە.

دەشڵێت، بزووتنەوەی نیشتیمان یەکگرتوو ١٧ کورسی بەدەستهێناوە و هێزە سیاسییەکانی دیکەی پاکستان ١٧ کورسیان بەدەستهێناوە.

باسی لەوەش کردووە، هەڵبژاردنی کورسییەکی پەرلەمان دواخراوە و ئەنجامی براوەیەکی دیکەش هەڵپەسێردراوە لە هەڵبژاردنەکەدا.













گەلەری