سەردێڕ:

گروپەچەکدارەکانی یەمەن: بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانمان ١٧ ئەفسەرمان گیانیان لەدەستداوە

PM:07:09:10/02/2024

1128 جار خوێندراوەتەوە

گروپەچەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، لە ئەنجامی ‌هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر پێگەکانیان لە رۆژی ١٢ـی کانوونی دووەمەوە تاوەکو ئێستا ١٧ ئەفسەری گروپەکەیان گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، گروپەچەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، لە رۆژی ١٢ـی کانوونی دووەمەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر پێگەکانیان ١٧ ئەفسەری گروپەکەیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دێت بۆ سەر پێگەکانی گروپەچەکدارەکانی یەمەن بەهۆی هێرشی بەردەوامی گروپەکە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سور.

ئەمەش لە کاتێکدایە، گروپەچەکدارەکانی یەمەن لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیل چەندین جار کەشتییە بازرگانییەکانیان لە دەریای سوردا کردووەتە ئامانج. لەوبارەیەشەوە سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردبووەوە کە هێرشەکانیان لەگەڵ بەریتانیا دژ بە یەمەن درێژەی دەبێت ئەگەر لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە دەریای سور بەردەوام بن.













گەلەری