سەردێڕ:

ئەمریکا: لە عێراق ناکشێینەوە

PM:02:20:10/02/2024

2776 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، سەلامەتی هاوڵاتییان و هێزەکانیان لە خاکی عێراق لە هەموو شتێك گرنگترە و دەنگۆی چۆڵكردنی باڵەخانەی باڵیۆزی وڵاتەکەشیان لە عێراق دوورە لە راستییەوە. دەشڵێت، "لە عێراق ناکشێینەوە."


ئەمڕۆ شەممە، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە عێراق ناچینە دەرەوە، چونکە ئەوان بە یاسا و هاوپەیمانێتی هاتوونەتە ناوخاکی عێراق و ئامادەش نین بکشێنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، نەدەبوو عێراق بیر لەوە بکاتەوە کە پێیان بڵێت، لە خاکی عێراق بڕۆنە دەرەوە چونکە ئامادەنین سەلامەتی هاوڵاتی و هیزەکانییان بکەنە مەترسیەوە لە خاکی عێراق بۆیە دەمێننەوە.

باسی لەوەش کرد، ئەوان تەنها وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە دەکرێتە سەر هێزەکانیان چونکە ئەوان بۆ هاوکاری عێراق لەوێ کاردەکەن و دەمێننەوە نەوەک بۆ فراوانکردنی گرژی و ئالۆزییەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی ٧ـی شوبات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەر هێرشێک کە لە خاکی عێراق و سوریا ئەنجامدرابێت بۆ پارێزگاریکردن بووە لە هێزەکانیان و بە پێچەوانەی ئەو رایانەوە کە پێیان وایە ئەمریکا گرژی و ئاڵۆزییەکان فراوانتر بکات.













گەلەری